هەیبەت حەلبوسی: پارتی و یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن
راهۆز
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند؛ داواکارییەکی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێگەیشتووە بۆ دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
نووسینگەی راگەیاندنی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، داواکارییەکی لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوابخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی داواکارییەکە ئەوەیە دەرفەتی زیاتر بدرێت بە هەردوو حزب بۆ گفتوگۆ و گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پۆستەکە.


