چوارچێوەی هەماهەنگی بە جیا لەگەڵ وەفدی یەکێتی و پارتی کۆبووەوە
محەمەد رزگار
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
چوارچێوەی هەماهەنگی بە جیا لەگەڵ هەردوو وەفدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی بۆچوونەکانی وەفدی یەکێتی و پارتی کرا، داواشیان کرد رێککەوتنێک بکرێت کە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکات لە چوارچێوەی وادەی دەستوریدا.
چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە کاتە دەستورییەکان و یەکلایی کردنەوەی شایستە نیشتمانییەکان کردەوە.



