قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزانی هۆڵندا و فەرەنسا و تورکیا کۆبوەوە
محەمەد رزگار
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمرۆ دووشەممە لە شاری بەغداد، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەر یەکە لە جانێت ئەلبێرتا، پاتریک دۆرێل و ئانل بۆرا ئینان، باڵیۆزەکانی هۆڵندا و فەرەنسا و تورکیا لە عیراق کۆبوەوە.
لە هەرسێ کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروراکرا لەبارەی رەوشی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی داهاتووی عیراق و هەرێم و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق.
لەگەڵ باڵیۆزانی هۆڵندا و فەرەنسا و تورکیا لە عیراق گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانی نێوانمان .












