كۆمپانیای دانە غاز و كرێسێنت پترۆلیۆم رێككەوتن بۆ فرۆشتنی بلۆکی غازی چەمچەماڵ
کەژان
٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەپێی راگەیەنراوێک کە کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردوەتەوە، كۆمپانیای دانەغاز و كرێسێنت پترۆلیۆم، كە هەردووكیان بنكەكەیان لە ئیماراتە، زنجیرەیەك رێككەوتنی درێژخایەنیان ئیمزاكردووە بۆ فرۆشتنی بلۆکی غازی چەمچەماڵ و بەكارهێنانەوەی لە پیشەسازییە گەورەكانی هەرێمدا، ئەوەش هەلی كاری زیاتر دەرەخسێنێت.
بەگوێرەی رێککەوتنەکان رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بە چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی 10 ساڵ دەفرۆشرێت، ئەوەش لە كاتێكەوە دەستپێدەكات، كە بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكانەی چەمچەماڵ دەستپێدەكات، كە بڕیارە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027وە دەستپێبكات.
وەک لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، رێككەوتنە لەگەڵ كارگەكانی چیمەنتۆی ماس، بازیان، دێڵتا، گاسین، لە سلێمانی و كۆمپانیای ڤان ستیل لە پارێزگای هەولێر ئیمزاكراوە.


