بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر راگەیەنراوێک لەبارەی چەند هەواڵ و پارچە ڤیدیۆیەکی میدیاکانی سوریا بڵاودەکاتەوە
محەمەد رزگار
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
دوای كشانهوهی شهڕڤانانی ههسهده زیندانی ئەقتان لە شاری رهققه، میدیاكانی سوریا چهندین تۆمهتیان ئاراستهی شهڕڤانان كردووه گوایه مێردمنداڵ و نهوجهوان لهزیندانهكان بوونه، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، ئەو مێرمنداڵانە کە زیندانی کرابوون، لەلایەن هاووڵاتیانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو هەروەها هەندێکیان لەلایەن داعشەوە بەکارهێنراون.
بەڕێوەرایەتی زیندانەکان لە خۆ بەڕێوەبەری باکور و رۆهەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەشێكی تایبەت لە زیندانی ئەقتان لە شاری رەقە کە ژمارەیەک منداڵی تێدا بووە، هەندێکیان لە تاوانکاریی جۆراوجۆر تێوەگلابوون و لەلایەن هاووڵاتیانەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو، هەروەها هەندێکی تریشیان لەلایەن داعشەوە بوونەتە قوربانی بەسەربازییکردن و بەکارهێنانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە لەبەرچاوگرتنی رەوشی ئەمنی، بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا ئەو منداڵانەی لە زیندانی منداڵانەوە گواستەوە بۆ زیندانی ئەقتان. لە ماوەی مانەوەیان لە زینداندا، مامەڵەی تایبەتیان لەگەڵدا کراوە کە گونجاو بوو لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان راشیگەیاند، بەرنامەی گشتگیری چاکسازییان بۆ دابینکرا کە ئامانج لێی راستکردنەوەی رەفتار و ئامادەکردنیان بوو لە رووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، هەروەها دڵنیابوون لە تێکەڵبوونیان بە شێوەیەکی دروست لەناو کۆمەڵگەدا دوای تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەن پارچە ڤیدیۆیەک لە میدیاکانی سوریا بڵاوکراوەتەوە، گوایە هەسەدە زیاتر لە 100 مێرمنداڵی لە زیندانی ئەقتان زیندانیکردووە.



