بەهۆی گەمارۆی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان و شەپۆلی سەرماوە، دۆخی کۆبانێ رۆژ بە رۆژ سەختتر دەبێت و لە روداوێکی دڵتەزێندا چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت لە شارەکە بڕاون و ژیانی هاووڵاتیان بەهۆی کەمیی پێداویستیی رۆژانە و دەرمانەوە زۆر سەخت بووە.

ئەوەشخراوەتە رو، دوو منداڵیان ساوا بوون و تەمەنیان دوو مانگ و چوار مانگ بووە، دوانی دیکەش تەمەنیان دوو ساڵ و چوار ساڵ بووە.

هاوکات بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکەوە، تیمە فریاگوزارییەکان ناتوانن بگەنە کۆبانێ و هاوکاریی مرۆیی پێشکەش بکەن.