ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی هەسەدە: یەکێک لە شەرڤانەکانمان بەم هۆکارە دوورخستەوە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی هەسەدە رایانگەیاند، یەكێك لە شەڕڤانەكانیان بەهۆی پێشێلكردنی بەها ئەخلاقی و سەربازییەكان لە ریزەكانیانی بەرەی جەنگ دوورخرایەوە و رەوانەی دادگای سەربازی كرا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە شەڕڤانەكە وێنەی لەگەڵ تەرمی چەند چەكدارێكی سوریا گرتووە، كە لە كاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێكدا بۆ سەر گوندی خاروس لە باشووری كۆبانی لە لایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە كوژرابوون.
هێزەكانی سوریای دیموكرات جەختیان كردەوە كە ئەم رەفتارە كارێكی تاكەكەسییە و گوزارشت لە پرەنسیپەكانی ئەوان ناكات.
راشیانگەیاند كە ئەوان پابەندن بە پێوەرە مرۆییەكان و كۆدی رەوشتی، بەتایبەت رێزگرتن لە شكۆی مردووان و پاراستنی بەها مرۆییەكان لە كاتی شەڕدا.



