ئیلهام ئەحمەد سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی گەلی کورد لە ناوخۆ و تاراوگە دەکات بۆ پشتیوانییەکانیان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی لە سوریا.

لە پەیامێکدا ئیلهام ئەحمەد دەڵێت: "دەنگ، پشتیوانی و جوڵە سیاسی و میدیاییەکانی ئێوە، هێڵێکی بەرگریی راستەقینەی بۆ کەرامەتی گەلەکەمان و مافی ژیان لە ئازادی و ئاسایشدا دروستکرد".

هەروەها هانی کوردانی تاراوگە دەدات بە هەمان گوڕوتین بەردەوام بن تاوەکو مەترسیی جینۆساید لەسەر گەلی کورد کۆتایی دێت.