سیناتۆرێکی ئەمریکا دەڵێت: لەناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆدەنگییەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی کوردەکان بپارێزن.

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێسک بڵاویکردەوە، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا نیگەرانییەکان لەبارەی رەوشی خراپی سوریا زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆدەنگی بەهێز هەیە بۆ پاراستنی ئەو کوردانەی کە لە شەڕی داعش هاوکارمان بوون و لەگەڵمان مانەوە.

گراهام ئەوەشی خستەڕوو، دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پیران راستەقینەن، چاوەڕوان بن.