مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاشکرای کرد کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەنجام داوە.

عەبدی رایگەیاند، سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری و هاوکاریی خۆی بۆ هەوڵەکانی هەسەدە و لایەنەکان دەربڕی کە کار بۆ راگرتنی تەقە و گەڕانەوە بۆ رێڕەوی دایەلۆگ و دانوستان لە سوریا دەکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی کە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتیی تەواوی ناوچەکە بکات.

هەروەها لە پەیوەندییەکەدا باس لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی پێشووی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان.