ئیدارەی خۆسەر راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: پابەندین بەو ئاگربەستەی كە راگەیەنراوە بەڵام چەکدارانی سوریا رێککەوتن پێشێل دەکەن.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، كۆبانێ كە بەرگری لە هەموو جیهان كرد ئێستا ئاو و كارەبا و خزمەتگوزاری لێبڕدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشی چەكدارانی سوریا و گەمارۆدانی بۆ شكاندنی ئیرادەی خەڵكی كۆبانێیە .

ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی خستەڕوو، داوای پشتیوانیی لە كوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان و جیهان دەكەین بەردەوام بن لە پشتیوانیكردنمان.