سوپای ئیسرائیل: 4 دەروازەی سنوریمان لە نێوان سوریا و لوبنان بۆردومانكرد
شنیار
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سوپای ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی 4 دەروازەی سنوری لە نێوان سوریا و لوبنان راگەیاند كە لەلایەن حزبوڵاوە بۆ گواستنەوەی چەك بەكاردەهێنرێت .
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە ، لە ناوچەی هەرمل بۆردومانی 4 دەروازەی سنوریی نێوان سوریا و لوبنانیان كردوە كە حزبوڵا بەكاریهێناون بۆ گواستنەوەی چەك و كەرەستەی جەنگیی، هاوكات لە بۆردومانێكیشدا لە ناوچەی سەیدا لە باشوری لوبنان گەورە بازرگانێكی چەك كوژراوە كە چەكی بۆ حزبوڵا دابینكردووە .
سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان كە لە مانگی 11 ی ساڵی 2024 ەوە راگەیەندراوە ، بەڵام بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەكانی حزبوڵا لە لوبنان بەردەوامە ، تا ئێستاش هێزەكانی ئیسرائیل لە 5 ناوچەی لوبنان نەكشاونەتەوە كە تەلئەبیب بە ناوچەی ستراتیژیی ناویان دەبات .



