وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای خستە سەر شەش رێکخراوی غەززە
راهۆز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر شەش رێکخراوی ناو غەززەدا سەپاند و تۆمەتباری کردن بەوەی لەژێر پەردەی کاری خێرخوازی و تەندروستیدا، پارە بۆ باڵی سەربازیی حەماس کۆدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، بزوتنەوەی حەماس نهێنیی کاری ئەم رێکخراوانەی بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری لە بەخشەرانی نێودەوڵەتی، بەڵام پارەکە بۆ "چالاکییە تیرۆریستییەکان" بەکارهاتووە نەک بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی.
جۆن کەی هێرلی، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: "حەماس ژیانی گەلی فەلەستینی پشتگوێ خستووە، ئیدارەی ترەمپ رێگە نادات سیستمە داراییەکان بۆ پارەدارکردنی تیرۆر بەکاربهێنرێن".
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو شەش رێکخراوە بانگەشەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکییان کردووە، بەڵام لە واقیعدا سەر بە کەتیبەکانی عیزەدین قەسام بوون و بەڵگەنامەکانی دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 ئەوەیان سەلماندووە.
ئەمریکا جەختیکردووەتەوە، ئەم سزایانە رێگر نابن لە گەیشتنی هاوکاریی مرۆیی بۆ هاووڵاتیانی غەززە بەپێی مۆڵەتە رەسمییەکان.



