شێخێكی درووزەكان داوای پشتیوانیكردن لە كورد دەكات لە رۆژئاوای كوردستان
یەحیا
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
شێخێكی درووزەكان داوای پشتیوانیكردن لە بەرگریی كورد دەكات لە رۆژئاوای كوردستان.
شێخ مەروان كەیوان، یەكێك لە پیاوە ئایینییە دیارەكانی تائیفەی درووز لە سوەیدا، هاوسۆزیی قووڵی خۆی بۆ كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەربڕی.
شێخ مەروان لە پەیامێكدا روو لە ئازادیخوازانی جیهان دەكات و دەڵێت، گەلی كورد لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی جینۆساید و قڕكردن دەبنەوە.
ئەم كەسایەتییە درووزە داوای لە هەمووان كرد بچنە ناو ریزەكانی بەرگریی كوردەوە بۆ پاراستنی ئەو گەلە لەو هێرشانەی دەكرێنە سەریان.
ئەم هەڵوێستەی شێخ مەروان لەكاتێكدایە كە ئیدارەی خۆسەر لەكاتی هێرش و رووداوەكانی سوەیدا پاڵپشتی خۆی بۆ دروزەكان و نیشاندا.



