لە راگەیەندراوێکدا، هەسەدە رایگەیاند،  بەهۆی بێباکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە پرسی داعـ.ـ،ـ،ش و هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتیان  لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە هێزەکانیان ناچاربوون لە کەمپەکە بکشێنەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردوە، هێزەکانیان دووبارە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری شارەکانی باکوری سوریا کە، لە ئێستادا رووبەڕوی مەترسی و هەڕەشەی زیاتر بوونەتەوە گواستراونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هێزەکانی سوریای دیموکرات چەند جاریک رایانگەیاند شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانیان و چەکدارانی دیمەشق لە دەوروبەری کەمپی هۆل هەیە، کە ھەزاران خێزانی رێکخراوی تیرۆریستی داعـ.ـشـ.ـی تێدایە و هیج هێزیکی نێودەوڵەتی نەچون بە هانایانەوە.

لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی سانا لە زاری دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی سوریاوە بڵاویكردووەتەوە، ئەو هێزەی سوریای دیموكراتو کە ئەرکی پاسەوانیکردنی کەمپی ئەلهۆڵیان لە رۆژهەڵاتی حەسەکە پێسپێردراوە، لە کەمپەکە دەکشێنەوەو سوپا بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچێتە ناو ناوچەکە و ئەمنیەتی دەپارێزێت.

پێشتر سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویانكردەوە، ئەمریكا لە گفتوگۆدایە لە هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ رادەستكردنی كەمپەكە بە گروپە چەكدارەكانی دیمەشق.