هەسەدە لەبارەی روبەڕوبوونەوەی هێزەكانیان لەگەڵ چەكدارانی سوریا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت؛ چەندین هێرشی چەکدارانی سوریایان تێکشکاندووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات'هەسەدە' رایگەیاند، لە سەعات سێ تا شەشی بەیانی ئەمڕۆ هێزەكانمان بەرپەرچی هێرشەكانی سوریایان داوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێكدادانەكانی بەرەی سرین ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی هێزەكانی سوریا تێكشكێندراون.

هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێل و زرێپۆشانە كوژراون و لەبەرەی گوندی خان مامەد لە كۆبانێ هەوڵێكی تری پێشڕەوی سوپای سوریا تێكشكێندراوە.