وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند، كۆبونەوەكان لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق سەركەوتوو نەبوون، مەزڵوم كۆبانێ‌ گەڕاوەتەوە رۆژئاوای كوردستان.

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات"هەسەدە"رایگەیاند، مەزڵوم عەبدی ئێستا گەڕاوەتەوە رۆژائای كوردستان و سەركردایەتی هێزەكانیان دەكات.

راشیگەیاندوە، مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ یەكڕیزی سوریا و چارەسەری ئاشتیانە چووە دیمەشق، بەڵام رژێمی دیمەشق لەبری دیالۆگ، رادەستكردنی سەپاندوە، ئەوەش قبوڵكراو نەبووە.

سەبارەت بە هێرشەكانیش ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، گروپە چەكدارەكان لە چەند ئاراستەیەكی جیاوازەوە، پەلاماری ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هێرشەكان پووچەڵ كراوەتەوە.

لەلایەەكی ترەوە مەحمود بەرخوردان، فەرماندەی هەسەدە پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی كۆبانێ و جەزیرە كردوە و جەختی لەوەكردوتەوە، قۆناغی ئێستا، سەرەتای قۆناغێكی نوێی بەرخۆدانە و بەرخۆدانی دووەمی كۆبانێیە.

هاوكات ئەحمەد مۆفەق زێدان راوێژكاری ئەحمەد شەرع رایگەیاندوە، كۆبونەوەكانیان لەگەڵ هەسەدە باش نەبووە، بەپێی پێشبینییەكان نەبووە.