فەوزە یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، بانگەوازێک ئاڕاستەی ئازادیخوازانی جیهان دەکات و دەڵێت، کورد لەبەردەم مەترسیی جینۆسایدایە و جیهانیش بێدەنگە.

لە پەیامەکەیدا فەوزە یوسف دەڵێت: "ئەو شەڕڤانە کوردانەی مرۆڤایەتییان لە دەستی داعش رزگار کرد، ئێستا بەتەنیا جێهێڵراون بۆ ئەوەی لەلایەن پاشماوەکانی داعش و هێزە جیهادییەکانەوە لەژێر ناوی سوپای سوریادا شەهید بکرێن".

ناوبراو هۆشداریداوە کە گەلی کورد لەبەردەم مەترسیی سڕینەوە و جینۆسایددایە و داوا لە هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەکات هاوسۆز بن و پشتیوانییان بکەن.