فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنێت، شارەکانی رۆژئاوا دەکەنە گۆڕستانی داگیرکەران و داوا لە گەنجانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا دەکات سنورەکان بشکێنن و بەشداریی بەرخودان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، لە 6ـی ئەم مانگەوە ناوچەکە روبەڕووی هێرشی دڕندانە بووەتەوە و دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بە عەقڵییەتی داعشەوە دەیانەوێت ئیرادەی گەل بشکێنن.

هەسەدە دەڵێت: "بە بڕیار و ئیرادەیەکی مەزنەوە دەڵێین، چۆن هەڤاڵانمان لە ساڵی 2014 لە کۆبانێ بەرخودانێکی مێژووییان کرد و ئەو شارەیان کردە گۆڕستانی داعش، ئەمڕۆش بە هەمان ئیرادەوە شارەکانمان لە دێرک-ەوە تا حەسەکە و کۆبانێ دەکەینە گۆڕستان بۆ خاوەن عەقڵییەتە نوێیەکەی داعش".

فەرماندەیی هەسەدە داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی گەنجان کردووە و دەڵێت: "داوا لە هەموو گەنجانمان، کچان و کوڕانی رۆژئاوا، باکور، باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوروپا دەکەین، یەکبگرن و سنوری داگیرکەران هەڵبگرن و وەرن بەشداریی بەرخودانەکە ببن".

لە کۆتاییدا جەختیکردووەتەوە: "ئەمڕۆ ڕۆژی کەرامەت و بەرپرسیارێتیی مێژووییە بۆ سەلماندنی ئەوەی ئیرادەی گەلان لە هەموو هێرش و داگیرکارییەک بەهێزترە".