ترەمپ و شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجامی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا، بە مەبەستی دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا سیستەمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد،: بۆ ئەمساڵ بە کۆی گشتی (40.716) دەرچوو لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان مافی پێشکەشکردنی داواکارییان هەیە. لەو ژمارەیەش:
-بەشی زانستی: ٣٠,٨٤٧ دەرچوو
-بەشی وێژەیی: ٧,٩٢٣ دەرچوو
-ئامادەیی پیشەیی: ١,٢٤٠ دەرچوو
-خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان: ٧٠٦ دەرچوو
ناوبراو جەختیشی کردەوە: ئەو دەرچووانە لە یەک کاتدا دەتوانن داواکاری بۆ هەرسێ جۆری خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل، و ئێواران) لە 16 زانکۆی حکومیی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 پێشکەش بکەن.
حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە رزگارکردنی سەرجەم دیلەکانیان لە زیندانەکانی ناوچەی کەناراوەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە.
عەبدولقادر مەرتەزا، سەرۆکی کۆمێسیۆنی کاروباری ئۆخسیرەکانی حوسییەکان رایگەیاند: دیلەکان لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی طارق ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن ئازادکراون.
ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە کە ناوچەی کەناراوەکانی رۆژئاوا رووبەڕووی پێشهاتی مەیدانی خێرا بووەتەوە؛ بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، حوسییەکان کۆنتڕۆڵی شاری ستراتیژی "مەخا"یان لەسەر دەریای سوور و گەروی باب مەندەب کردووە، جگه لە چوونەناوەیان بۆ ناوچەکانی حەیس و خووخە لە باشوری پارێزگای حودەیدە بەهۆی پاشەکشەی تهکتیکی هێزە حکومییەکان.
لە بەرانبەردا، طارق ساڵح فەرمانی بە هێزەکانی حکومەت کردووە بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانیان و دروستکردنی ژووری ئوپەراسیونی جێگرەوە.
ئەم شەڕ و پێکدادانە دژوارانە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان خێزان بەرەو شاری عەدەن و پارێزگاکانی باشور بە مەبەستی پاراستنی گیانیان.