لیندسی گراهام: دەبێت بە هەر نرخێک بێت ئەمریکا بەرگری لە زیندانەکانی سوریا بکات
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا بە توندترین شێوە هۆشداریدەدات لە مەترسیی زیندانەکانی داعش و رایدەگەیەنێت، باوەڕی وایە دەبێت ئەمریکا بە هەر نرخێک بێت بەرگری لەو زیندانانە بکات.
گراهام لە پەیامێکدا دەڵێت: "هەزاران لەم شێتانە لە زیندانەکاندان، ئەگەر دەربچن دۆزەخ دروست دەبێت... چەندین ساڵە ئەمە دەڵێمەوە".
سیناتۆرە ئەمریکییەکە پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی سوریا کردووە و دەڵێت: "ئاگاداربن کە شکاندنی زیندانەکانی داعش کارەساتە بۆ ئەمریکا، سوریا و ناوچەکە".
جەختیشی کردووەتەوە کە نابێت ئەمریکا دوودڵ بێت لە بەرگریکردن لەو زیندانانە و دەبێت "بە هەر رێگەیەک بێت" بیانپارێزێت.



