فەوزا یوسف: برژێنە سەر شەقام گەلەکەمان رووبەرووی جینۆساید بووەتەوە
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، بانگەوازێکی بەپەلە ئاڕاستەی گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکات و دەڵێت، رۆژئاوا رووبەڕووی جینۆساید بووەتەوە.
لە پەیامێکدا فەوزا یوسف رایگەیاندووە: "چەتەکانی داعش لەژێر ناوی سوپای سوریادا هێرشێکی بێباکانە ئەنجام دەدەن، ئەمڕۆ رۆژی پاراستنی کەرامەت و بوونمانە".
ناوبراو داوا لە خەڵکی باکوری کوردستان دەکات بەرەو شارۆچکەکانی نوسەیبین (بەرامبەر قامیشلۆ) و پرسوس (بەرامبەر کۆبانێ) بڕۆن و لەسەر سنورەکان کۆببنەوە بۆ پشتیوانیکردنی بەرخودانی رۆژئاوا.



