هەسەدە: زیندانی شەدادە لەژێر کۆنترۆڵمان دەرچوو؛ دەیان شەهید و بریندارمان هەیە
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
راهۆز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 179 کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ژمارەیەکیان رەوشی تەندروستیان سەختە، بەبێ خستنە رووی ئاماری گیان لەدەستدان دەشڵێت؛ نزیکەی سێ هەزار هاووڵاتی بریندارن.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکی بڵاویکردوەتەوە، تێیدا هاتووە؛ کۆی ژمارەی بریندارەکان (ئیسرائیلییەکان) لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژی ئێرانەوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 745 کەس، 85 کەسیان تا ئێستا لوژێر جاودێری تەندروستیدان و چارەسەر وەردەگرن
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە24 سەعاتی رابردوودا 179 بریندار لە نەخۆشخانە خەوێندراونو ژمارەیەکیان رەوشی تەندروستیان سەختە.
ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ژمارەیەک لەو بریندارانە لەکاتی ئاگادارکردنەوەی بونی مەترسی موشەک و راکردنیان بۆ پەناگەکان برینداربوون .
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، کەسیکیان دەستگیرکردوە، کە بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە پارەی لە هاووڵاتییان وەرگرتوە و ئاماژەیان بەوەشکردو دوای دەستگیرکردنی دەستگیراوە بەسەر 150 هەزر دیناریسدا کە لە هاووڵاتییانی وەرگرتوە.
لە راگەەندراویكدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت؛ دوای ئاگادار کردنەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، کە کەسێک لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە پارەی جەژنانەی لەهاوڵاتیان وەرگرتوو، .دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (ر، أ، خ) لەدایکبووی (2002)دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو بڕە پارەیەد، کە لەهاووڵاتیانی وەرگرتبوو، کە بڕەکەی نزیکەی (150) سەدو پەنجا هەزار دینار بووە.
پۆلیسی سلێمانی دەشلێت؛ دوای ئەوەی تۆمەتبار رادەستی بنکەی پۆلیسی بەختیاری کرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٤٠) لەیاسای سزادانی
وەک رێگایەکی چاەسەر بۆ رێریکردن لە بەزربونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا، ئەمریکا دەست بۆ یەدەکی نەوتی خۆی دەبات و بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ وڵاتەکە 172 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگی دەخاتە بازاڕەوە.
وەزارەتی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، کە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ و لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکی نێودەوڵەتی لەگەڵ 32 وڵاتی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA)، بڕیار دراوە بە ناردنی 172 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگی ستراتیژیی ئەمریکا (SPR) بۆ بازاڕەکان.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانێکی فراوانتر بۆ دابەزاندنی نرخەکانی وزە لەسەر ئاستی جیهان، کە تێیدا وڵاتانی ئەندام بە کۆی گشتی 400 ملیۆن بەرمیل نەوت و بەرهەمە پاڵاوەتەکان دەخەنەڕوو و بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە پرۆسەی دەرکردنی نەوتە ئەمریکییەکە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێ بکات و نزیکەی 120 رۆژ بخایەنێت.
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی وڵاتە و ئاماژەی بەوە کرد کە واشنتۆن پلانی هەیە لە ماوەی ساڵێکدا 200 ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ یەدەگی ستراتیژی بگەڕێنێتەوە، کە ئەمەش 20٪ زیاترە لەو بڕەی ئێستا دەردەکرێت و بەبێ تێچووی زیادە بۆ باجدەران دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، کە ئەم سیاسەتە نوێیە کۆتایی بە هەوڵەکانی ئێران و گرووپە لایەنگرەکانی دەهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وزەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.