سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، هەر جۆرە هێرشێك بۆسەر رابەری باڵای وڵاتەكەی راگەیاندنی شەڕی سەرتاسەرییە دژی گەلی ئێران.

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، هەر جۆرە هێرشێك بۆسەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، تەنها هێرشێك نییە بۆسەر خامنەیی، بەڵكو راگەیاندنی شەڕێكی سەرتاسەرییە دژی گەلی ئێران.

زیاتر لە سێ هەفتەیە خۆپیشاندانێكی جەماوەریی فراوان لە زۆربەی شار و ناوچەكانی ئێران بەڕێوەدەچێت دژی خراپی رەوشی ئابوری، پێشتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكیدا داوای لە خەڵكی ئێران كرد بە دوای سەركردایەتییەكی نوێ بگەڕێن لە وڵاتەكەیاندا.