تۆم باراک: مەزڵوم کۆبانێ و ئەحمەد شەرع لە جیاتی دابەشبوون هاوبەشییان هەڵبژارد
محەمەد رزگار
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
تۆم باراک دەڵێت: پێشوازی لە ئاگربەست و رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکەین و ئەم هەنگاوە زەمینە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، ئەمریکا دەستخۆشی لە هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست.
وتیشی، ئەم هەنگاوە رێگە خۆشکەرە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان و هاوکاری هەموو لایەک لەپێناو سوریایەکی یەکگرتوودا.
تۆم باراک ئەوەشی خستەڕوو، دوو سەرکردە سەرەکییەکەی سوریا، بە دیدگایەکی هاوبەش بۆ رزگارکردنی وڵات و گەلەکەیان لە توندوتیژی، پێکەوە گفتوگۆیان کرد بۆ نەخشاندنی داهاتوویەکی گەشتر.



