سەرۆکی سوریا دەڵێت: سبەینێ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ کۆدەبمەوە و سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەکرێن.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ مەزڵوم کۆبانێ بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە نەیتوانی بێتە دیمەشق و بە پەیوەندی تەلەفۆنی قسەمان کرد، هەروەها سبەینێ کۆدەبینەوە.

وتیشی، ئاگربەست بە شێوەیەکی تەواو لە جەزیرە رادەگەینین و داوا لە هۆزەکان دەکەم هێرشەکانیان بۆ سەر هەسەدە راگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگاکانی دەوڵەت کارەباری حەسەکە و دێرەزور و رەققە وەردەگرن.

ئەحمەد شەرع راشیگەیاند، دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەسەدە چارەسەر دەکرێن.

هاوکات سەرۆکی سوریا، ئیمزای لەسەر رێککەوتنی ئاگربەست کرد و بەمەش سەرجەم ناوچەکان شەڕ رادەگیرێت.