هەسەدە و یەپەژە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین دوو هێرشی سەرکەوتوویان بۆ سەر چەکدارانی سوریا ئەنجامدا و هەسەدەش دەڵێت؛ لە هێرشانەدا ژمارەیەک چەکدارانی دیمەشق کوژراون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی ژنان 'یەپەژە' دوو هێرشی سەرکەتوویان دژی چەکدارانی دیمەشق ئەنجامداوە لە دەوروبەری بەندای تشرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهێرشی یەکەمدا هێزەکانیان ژمارەیەک چەکدارانی سوریایان کردە ئامانج، کە خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرش ئامادە دەکرد، لە ئەنجامدا تانکێکی ئەو چەکدارانەیان تێکشکاندووە.

هەسەدە ئاشکراشیکرد، لە هێرشی دووەمدا لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی وردی ئەنجامداوە، ژمارەیەک چەکداری بە ئامانج گرتووە و تەقینەوەیەکی گەورە بەهۆیەوە رویداوە.

ئەوەشی خستەروو، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی تریان لە گوندێکی سەر بە ناوچەی بەنداوی تشرین ئەنجامدا، کە تێیدا شوێنێکی سەربازی و خاڵێکی کۆبوونەوەی گروپە چەکدارەکان تێکشکێندران.