مەسعود بارزانی: دەرچوونی مەرسومی سەرۆكی سوریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی دەزانین
راهۆز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات بە زووترین کات شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رابگیرێت و هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکانی پێشوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی:
هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت.



