ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە دەڵێت، هێرشی چەكدارانی سوریا بۆسەر رەققە، دەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسییەكی گەورە لەسەر ئەو زیندانانەی داعشیان تێدایە. 

فەوزە یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەكێتیی دیموكراتیك - پەیەدە رایگەیاند، ئەو هێرش و پێشێلكارییەی چەكدارانی سوریا دەیكەنە سەر رەققە، مەترسییەكی گەورە دەخاتە سەر ئەو زیندانانەی داعشیان تێدا زیندانیكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دەستبەجێ هێرشی چەكدارانی سوریا رابگرن بۆ ئەوەی دووبارە رووبەرووی ئەو مەترسییانە نەبنەوە كە لەرابردوودا بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە دوچاری هاتبوون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی هەسەدە بە پشتیوانیی و دانوستان لەگەڵ هاوپەیماناندا رازی بوو بەوەی لە بەشێك لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا بكشێتەوە، بەڵام حكومەتی كاتیی سوریا ئەو رێككەوتنەی پێشێلكرد.