هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، بە بەشداریی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، سێ هەوڵی هێرشکردنی چەکدارانی سەر بە دیمەشقیان لە میحوەری بەنداوی تیشرین پوچەڵ کردووەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کردووە، لەو رووبەڕووبوونەوانەدا دوو تانک، زرێپۆشێک، شۆفەڵێک (ترێکس) و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی هەڵگری چەکی دۆشکەی چەکدارەکان تێکشکێنراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەڕ و پێکدادان لەو میحوەرە هێشتا بەردەوامە.