هەسەدە: لە پێنج شارۆچکەی دێرەزور رووبەڕووی هێرشی چەکدارانی دیمەشق بووینەتەوە
راهۆز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، لە پێنج شارۆچکەی سنوری پارێزگای دێرەزور، رووبەڕووی هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بوونەتەوە و شەڕێکی سەخت بەردەوامە.
لە نوێترین راگەیەندراودا هەسەدە ئاشکرای کردووە، چەکدارانی سەر بە دیمەشق پەلاماری خاڵەکانی هێزەکانیانیان داوە لە شارۆچکەکانی (غەرانیج، ئەبو حەمام، کەشکییە، زیبان و تەییانە).
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هێرشەکەوە شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانیان و ئەو گروپانە دروستبووە و تا ئێستاش رووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامن.



