هەسەدە رەتیدەكاتەوە چەكدارانی  سوریا چوبێتنە ناوشاری تەبقا و دەڵێت؛ هێزەكانیان لە پێگەكانی خۆیان جێگیرن.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی چەند شانەیەكی تێكدەر هەوڵیان دابوو ئاسایشی شارۆچكەی مەنسوڕەی نزیك شاری تەبقە بشێوێنن، هێزەكانیان پیلانەكانیان پووچەڵكردوەتەوە و توانیویانە ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا رێكارە ئەمنییەكان چڕكراونەتەوە و هێزەكانیان لە ناوچەكە بڵاوەیان پێكراوە بۆ دەستەبەركردنی سەلامەتی و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.

وتیشی، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوە كە باس لە چوونەناوەوەی چەكدارانی سەر بە دیمەشق بۆ ناو شاری تەبقە دەكەن.

جەختیشیكردەوە، هێزەكانیان لە پێگەكانی خۆیاندا جێگیرن و هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە.

 

هەسەدە بە ناو سەنتەری شاری تەبقە دەسوڕێتەوە و بەردەوامە لە پاراستنی ئەو شارە، بۆ بینینی بەرخۆدانی هەسەدە کلیک لێرە بکە......