سێنتکۆم: داوا لە چەکدارانی سوریا دەکەین هێرشەکانیان بۆ سەر هەسەدە رابگرن
محەمەد رزگار
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سێنتۆکم داوای ئاشتی لە سوریا دەکات و چەکدارانی دیمەشقیش ئاگادار دەکاتەوە هێرشەکانیان رابگرن.
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، پێشوازی لەو هەوڵانە دەکەین کە لایەنەکان لە سوریا ئەنجامی دەدەن بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندی گرژییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر لە رێگەی دیالۆگەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە چەکدارانی سوریا دەکەین هێرشەکانیان بۆ سەر حەلەب و تەبقە رابگرن.
ئەدمیراڵ براد کوپەر راشیگەیاند، سوریایەکمان دەوێت کە لە ناوخۆی خۆیدا و لەگەڵ درواسوێکانیدا لە ئاشتیدا بێت، ئەمەش لەپێناو سەقامگیری ناوچەکە.
ئاشکراشیکرد، ئاڵۆزییەكانی سوریا كاریگەری دەبێت لەسەر شەڕی داعش و داوا هاوبەشانمان دەكەین لە سوریا سەرنجیان لەسەر داعش بێت.



