مەزڵوم كۆبانێ و تۆم باراك لە هەولێر كۆبوونەوە
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە كۆبوونەوە بۆ گەیشتنە ئاشتی و رێگریكردن لە توندوتیژی لە سوریا.
لە كۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا، بە ئامادەبوونی ویندی گرین كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و ژەنەراڵ كێڤن لامبارت فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا، تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی سوریا و بەدیاریكراوی گرژییەكانی نێوان هەسەدە و گروپە چەكدارەكانی سوریا كرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، تیشكخرایەسەر هەنگاوەكان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و رێگریكردن لە توندوتیژی لە سوریا، جەختیشكرایەوە، لە گرنگی دیالۆگ و سەقامگیری و پێكەوەژیان لە سوریا.
لەبەشێكیتری كۆبوونەوەكەشدا، گفتوگۆكرا لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە هێنانەكایەی سەقامگیری كرداری لە سوریا.



