هەسەدە: گروپێك لە شەڕڤانانمان لە دێر حافر و مەسكەنە گەمارۆدراون
محەمەد رزگار
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
هەسەدە رایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی ناپاكی حكومەتی دیمەشق گروپێك لە شەڕڤانانمان لە دێر حافر و مەسكەنە گەمارۆدراون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی دیمەشق و هێزە نێودەوڵەتییەکان بە بەرپرسیاری پاراستنی گیانی شەڕڤانە گەمارۆدراوەكانمان دەزانین.
راشیگەیاند، جەخت لە گەڕانەوەی سەلامەتی شەرڤانەكانمان دەكەینەوە بۆ باكور و رۆژهەڵاتی سوریا،
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزەکانیان لەگەڵ چەکدارانی سوریا لە شەڕێکی سەختدان.



