لەسەر فەرمانی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەی دێرحافر لە رۆژهەڵاتی حەلەب کشانەوە  بەرەو رۆژهەڵاتی روباری فورات و دوای کشانەوەشیان هێزە چەکدارەکانی سوریا چونە ناو شارەکە

دوای ئەوەی بەیانی ئەمرۆ هێزەکانی هەسەدە، دێرحافریان بەجێهێشت، بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هێزە چەکدارەنای سوریا دەچنە ناو شارەکەوە و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریاذ راگەیەندراویكی بڵاوکردەوە و داوایی لە هاووڵاتییان کرد نەچنە ئەو ناوچانە تاوەکو هێزەکانیان جێگیر دەبن.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت  دوای شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردوو مەزڵوم کۆبانێ، شەوی رابردوو  رایگەیاند لەسەر داوای وڵاتانی دۆست و نێوەندگیرەکان وەک نیازپاکییە دەکشێنەوە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات.