درەنگانێکی شەوی رابردوو چەندین پێشهاتی نوێ رویدا، ئەحمەد شەرع مەرسومێکی دەرکر کە تایبەت بوو بە بەشیک لە مافەکانی کورد لە سوریا و دواتر  هێزە چەکدارەکانی سوریا، بە چڕی دەستیان کردوە بە بۆردومانکردنی دیرحافر و هەسەدەش وەڵامی دانەوە، مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند وەک نیەتپاکییەک لە سەرداوای وڵاتانی دۆست و نێوەندگیرەکان لە بەرەکانی پێکدادان لە رۆژئاوای حەلەب دەکشێنەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات.

دوابەدوای راگەیاندنەکەی مەزوڵم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە، وەزارەتی بەرگری سوریا، پیسوازی لێکرد و رایگەیاند، لە ئێستاوە هێرشەکانیان بۆسەر دێرحافر رادەگرن.

گەرچی دیار نییە کشانەوەکەیان تا چ سنورێکە بەدیاریکراوە، بەڵام راگەیاندنەکانی هەسەدە ئەوەیان خستەڕوو، کشانەوەی هێزەکانیان، تەنها ناوچەی دێرحافرو مەسکەنەی پارێزگای حەڵەب دەگرێتەوە و بەنداوی تشرین و دەوروبەری و هەموو ئەو ناوچانەی لەڕووی ئیداریەوە سەر بە شاری رەقەن، لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەردا دەمێننەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشکرای کردوە،  واشنتۆن هەڕەشەی سزای نوێ لە دیمەشق دەکات ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات فراوانتر بکات.

هەموو ئەمانە لە کاتێكدایە، شەوی رابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا مەرسومێکی سەرۆکایەتی دەرکرد، کە لە هەشت خآڵ پێکدێت و تێیدا بەشێک لە مافەکانی کورد دەستبەر دەکات، هەر زوو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو و بەسێک لە کوردانی سوریا رژانە سەرشيقامەکان و مەرسومەکەیان رەتکردەوە.

لای خۆشیەوە ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سوریا رایگەیاند، مافەکانی کورد پێویستە لەنێو دەستوری سوریدا بچەسپێندرێت، نەک لەنێو مەرسومی کۆماریدا، ئەوان پێویستیان بەمافی دەستورییە بۆ کورد، نەک بەمەرسومێک کەنازانین کێ لەپشتیەتی و چۆن نوسراوەو چۆن ئامادەکراوەو چۆنیش جێبەجێ دەکرێت.