روسیا: نیگەرانی رەوشی حەلەبین و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەین
ئاکام
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانیی لە رەوشی حەلەب دەردەبڕێت و دەڵێ، زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی مەدەنیی قبوڵكراو نییە.
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، مۆسكۆ لە نزیكەوە چاودێری تێكچوونی رەوشی ئەمنیی حەلەب دەكات كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرژیی توندی بەخۆوە بینیوە و نیگەرانن لەسەر ئەو بابەتە.
وتیشی، لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ رەوشی حەلەب دەكەن، چونكە شێوەیەكی مەترسیدار گرژی دروستبووە و پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان چەكدارانی سوریا و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوو گەڕەكە كوردییەكە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە مەدەنییەكان و ئەمەش قبوڵنەكراو نییە.
زاخارۆڤا جەختی لەوەشكردەوە كە ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە سوریا تەنها لە رێگەی دانوستانی گشتگیرەوە بەدیدێت و پێویستە كار بكرێت بۆ بەدەستهێنان و پاراستنی ماف و خواستی پێكهاتەكانی سوریا.



