ئیخوان موسلمین: پەنا دەبەینە بەر دادگا بۆ پاراستنی مافەكانمان
شنیار
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
میسر پێشوازی لە بریارەكەی ئەمریكا دەكات بۆ دانانی سێی لقی تری ئیخوان موسلمین لە لیستی تیرۆر و ئیخوانەكانیش هەرەشەی پەنابردنە بەر دادگا دەكەن.
دوای ئەوەی وەزارەتەكانی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاشكرایانكرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا فەرمانی دەركردووە لقەكانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین لە میسر و ئوردن و لوبنان وەك رێكخراوی تیرۆریستی بناسرێن و سزای دارایی توند بەسەر ئەندامەكانیاندا بسەپێنرێت، وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێكدا هەوڵەكانی ئیدارەی ئەمریكای بۆ روبەرونەوەی تیرۆر بەرز نرخاندوە و پێشوازی لە هەنگاوەكە كردوە، دوپاتیشیكردوەتەوە كە ئیخوانەكان ئایین بە ئامانجی سیاسی بەكاردەهێنن.
هاوكات ئیخوانەكانی میسر بە توندی بریارەكەی ئەمریكایان رەتكردوەتەوە و دوپاتیانكردوەتەوە كە بریارەكەی لەسەر بەڵگەی یاسایی نەدراوە، هەبرۆیە هەموو رێكارێكی یاسایی دەگرنەبەر لەپێناو راگرتنی بریارەكە و پەنا بۆ دادگا دەبەن بۆ پاراستنی مافەكانیان .



