سوپای سوریا دێرحافری وەک ناوچەی سەربازی ناساند و دەڵێت : هێرش دەکەینە سەر ئەو ناوچەیە.

سوپای سوریا رایگەیاند، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی دێرحافر و مەسکەنە و دەبێت هەسەدە بکشێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی فورات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەكانی دێرحافر و دەوروبەری ناوچەی داخراوی سەربازیین.

سوپای عەرەبی سوری داواش لەدانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکات ماڵەکانیان جێبهێڵن تا بەدوور بن لەرووبەڕووبوونەوەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

جێگەی ئاماژەیە، ماوەی دوو رۆژە سوپای سوریا و هێزەکانی هەسەدە هێزەکانیان لەهەردوو ناوچەی (دێر حافر و مەسکەنە) و ناوچەکانی دەوورووبەری حەلەب کۆدەکەنەوە.

ئەمەش لە پاش هێرشی چەند رۆژەی ئەو سوپایە دێت بۆ سەر هەردوو گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە .