ستیڤان دوجاریك: نزیكەی 119 هەزار كەس لە حەلەب ئاوارەبوون
لاڤە
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەسەرەتای دەستپێكردنی ئاڵۆزییەكان لە دوو گەڕەكی حەلەب، نزیكەی 119 هەزار كەس ئاوارەبوون.
ستیڤان دوجاریك وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، رێكخراوەكەیان لە نزیكەوە چاودێری رەوشی حەلەب دەكات و لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەماهەنگیدایە.
وتیشی، كۆمیسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، هاوكاری پێشكەشی ئاوارەكان دەكات و پەناگەی كاتی و بەتانی و جلوبەرگی زستانەیان بۆ دابین دەكەن.
بە وتەی دوجاریك، لەو كاتەوەی ئاڵۆزییەكان لە حەلەب دەستیپێكردووە تا رۆژی یەكشەممە، نزیكەی 119 هەزار كەس ئاوارە بوون.
دوجاریك ئاماژەی بەوەشكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگاداری ئەو راپۆتانەیە كە لەبارەی كوژراو و بریندارەكان بڵاودەكرێتەوە و جەختدەكەنەوە لە گرنگی پاراستنی مەدەنییەكان و ژێرخانی ناوچەكە.



