ئەنجومەنی گەلی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب: 300 هاووڵاتی رفێندراون
دیلان
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی گەلی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب بڵاویكردەوە، نزیكەی 300 هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن چەكدارانی سوریاوە رفێنراون و چارەنووسیان نادیارە.
ئەنجومەنی گەلی گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە رایگەیاند، چەكدارانی سوریا لە شەڕ و پێكدادانەكانی چەند رۆژی رابردوودا 271 هاووڵاتی مەدەنییان رفاندووە و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئاماژە بەوەش كراو، ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی بۆردومانەكانی چەند رۆژی رابردووی چەكدارانی سوریاوە ئاوارەبوون، مافیان پێشێلكراوە و سوكایەتیان پێكراوە، بە جۆرێك ژنانیان بردووەتە مزگەوتەكان و پیاوانیان گواستووەتەوە بۆ جێگەی نادیار و لەیەكیان دابڕاندون.
هاوكات رێكخراوی مانگی سوری كوردیش دەڵێت، لە دووەم رۆژی پێكدادانەكانی شاری حەلەبدا، پەیوەندییان لەگەڵ سێ كارمەندیان پچڕاوە، دواتریش دەركەوتووە كە لەلایەن هێزەكانی حكومەتی سوریاوە دەستگیركراون.



