عەباس عراقچی: تاران بۆ جەنگ و گفتوگۆش ئامادەیە
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی ئامادەی دانوستان و جەنگیشە، ترەمپیش داوا لە مەسك دەكات ئینتەرنێت بۆ ئێران دابین بكات.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رەخنەی توندی لە قسەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرت لە بارەی ئێران و جەختیكردەوە، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ شەڕ و بۆ دیالۆگیش.
عراقچی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكای بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی وەسفكرد و وتی، 80%ی دانیشتوانی ئێران دەیانەوێت رەوشی وڵاتەكەیان سەقامگیر بێت، راشیگەیاند، بەمنزیكانە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ باڵیۆزخانە و وەزارەتەكان دەگەڕێتەوە.



