یەكێتی ئەوروپا داوا لە حكومەتی سوریا دەكات، بۆ چارەسەركردنی نائارامییەكانی حەلەب، گفتوگۆ بكات و دەرفەتیش بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بڕەخسێنێت.

یەكێتی ئەوروپا لەبارەی هێرشەكانی سەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە حكومەتی دیمەشق دەكات وردتر مامەڵە بكات و گفتوگۆی خێرا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەستپێبكات.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا یەكێتی داوا لە حكومەتی سوریا دەكات، دەرفەت بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بڕەخسێنێت بۆئەوەی بە ئاسانی بگاتە دەست قوربانیانی شەڕ لە حەلەب.

یەكێتی ئەوروپا داوا لە هەموو لایەنەكانیش دەكات، ئاگربەستی راگەیەندراو جێبەجێ بكەن و حكومەتی دیمەشقیش گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە دەستپێبكاتەوە.