رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی ئاشكرایكرد ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە جددی تاوتوێی هێرشكردنە سەر ئێران دەكات . 

نیویۆرك تایمز لە زاری چەند لێپرسراوێكی ئەمریكاوە ئاشكرایكردوە ،  چەند بژاردەیەك خراوەتە بەردەم ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و ئەویش بە جددی تاوتوێی پێدانی رەزامەندی لەسەر هێرشەكە دەكات ، بەڵام تا ئێستا بریاری كۆتایی نەداوە.

هەروەها ئاشكرایانكردوە لە نێو بژاردەكاندا، هێرشكردنە سەر چەند ئامانجێك هەن لە تاران كە سەربازیی نین .  

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە، لێپرسراوە ئەمریكییەكان درك بەوە دەكەن كە دەكرێت هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجامی پێچەوانەی هەبێت و هۆكار بێت بۆ ئەوەی سەرباز و دیپلۆماتكارە ئەمریكییەكان لە ناوچەكەدا بكرێنە ئامانج .