توركیا بە درۆن هێرشیكردە سەر هێزەکانی هەسەدە لە باشوری تەبقە
محەمەد رزگار
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
تورکیا بە درۆن هێرشیکردە سەر بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تەبقە، هەسەدەش دەڵێت: ئەو هێرشە پێشهاتێكی مەترسیدار و دەستوەردانی راستەوخۆی توركیایە لە سوریا
هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا بە درۆنی ئاكنجی هێرشیكردە سەر بنکەیەی سەربازی هێزەکانیان لە ناوچەی كێڵگەی سەورە لە باشوری تەبقە .
ئەوەشی خستەڕوو، لەو هێرشەدا جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هەسەدە راشیگەیاند، هێرشەكە پێشهاتێكی مەترسیدار و دەستوەردانی راستەوخۆی توركیایە لە سوریا، دەشڵێت؛ هێرشەكە پێشێلكردنی رێككەوتنی راگرتنی شەڕی بەنداوی تشرینە و لەو كاتەوە هێرشی لەم شێوە ئەنجامنەدراوە .



