ئاسایشی ناوخۆی حەلەب چوونەدەرەوەی هێزەكانیان لە گەڕەكی شێخ مەقسود رەتدەكاتەوە و دەڵێت ئەو کەسانەی نێو پاسەکانن ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش نین.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە رایەگەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی میدیای سوریا لەبارەی چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئاسایش لە شێخ مەقسود بڵاویدەكاتەوە دوورە لە راستییەوە

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پاسانەی چوونەتە شێخ مەقسود بەزۆر هاووڵاتیانیان راگواستووە .

ئاسایشی ناوخۆ راشیگەیاند، بەشێك لەو كەسانەی لە نێو پاسەكانن گەنجانی مەدەنین و كراون بە قوربانی هێرشی هێزەكانی سوریا و گروپە چەكدارەكان.

ئاشکراشیکرد، ئەو كەسانەی لەنێو پاسەكانن بەزۆر رفێنراون بۆ شوێنی نادیار .