هەسەدە: هێرشمان بۆسەر هیچ شوێنێك لە حەلەب ئەنجامنەداوە
محەمەد رزگار
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە فڕۆکەی فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەی پارێزگای حەلەب بە ئامانج گیرا، هەسەدەش دەڵێت: هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشانەوە نییە.
هێزەکانی سوریای دیمورکرات هەسەدە راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی حەلەب بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشمان بۆسەر هیچ شوێنێك لە حەلەب ئەنجامنەداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لە هێرشی هەسەدە بۆسەر دامەزراوەكان لە حەلەب دەكەن.
لەلایەکی دیکەوە، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، چەکدارانی سوریا بەردەوامن لە بۆردومانی نەخۆشخانەکانی شێخ مەقسود.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی تۆپبارانی و بۆردومانی چەکدارانی سوریا دوو هاووڵاتی شەهیدبوون.
ئاسایشی ناوخۆ راشیگەیاند، هێزەكانیان سێ تانكی هێزەكانی سوریایان تێكشكاند و تانكەكانی سوریا لە كاتی تۆپبارانی نەخۆشخانەی خالد كراونەتە ئامانج .



