سوپای سوریا: لە شێخ مەقسود قەدەغەی هاتوچۆ تا کاتێکی نادیار دەستیپێکرد
محەمەد رزگار
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
سوپای سوریا دەڵێت: گەڕەکی شێخ مەقسود ناوچەیەکی سەربازیی داخراوە و قەدەغەی هاتوچۆ تا کاتێکی نادیار دەستپێدەکات.
سوپای سوریا رایگەیاند لە سەعات 6:30ـی ئێوارەوە قەدەغەی هاتوچۆی تەواو لە گەڕەکی شێخ مەقسود دەستیپێکردووە تا کاتێکی نادیار.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگاداری هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو گەڕەکە دەکەن کە لە پەنجەرەکان دوربکەونەوە و بچنە نهۆمی خوارەوەی باڵەخانەکان.
سوپای سوریا راشیگەیاند، دەبێت هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات.
هاوکات ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، هێزەکنیان گردبونەوەیەکی گەورەی چەکدارانی دیمەشقی هێرشبەریان کردە ئامانج لە دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسودو زیانی گیانیان پێگەیاندن.
ئاشکراشیکرد، بۆردومان و هێرشەکانی چەکدارانی سوریا بۆ سەر هەموو ناوچە نیشتەجێبووەکانی شێخ مەقسوب بەردەوامە.



