ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لەحەلەب لە زیادبوندایە و ئاسایشی ناوخۆی ئەو شارەش كوشتنی 13 چەكداری سوریای راگەیاند.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، توانیویانە شكست بەهێرشێكی چەكدارانی سوریا بۆسەر هەردو گەرەكی  شێخ مەقسود وئەشرەفسیە بهێنن  13 چەكدار بكوژن و دوو چەكداریش بەدیل بگرن و دوو زرێپۆش تێكبشكێنن درۆنێكی بەیرەقداری توركیاشیان خستوەتەخوارەوە. 

سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەكانیش، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی چەكدارانی سوریا 12 هاولاتی مەدەنی كوژراون و 64 هاولاتی دیكەش برینداربوون ، لە ئەنجامی بۆردومانكردنی شارۆچكەی دێرحافریش  شەش هاوڵاتی شەهید بوون و چەند كەسێكیش برینداربوون.